پەنابەر یان داڵدەخواز (بە ئینگلیزی: Refugee) لە پەیماننامەی پەیوەندیدار بە بارودۆخی پەنابەرەکاندا [١][٢] شارۆمەندێکە کە بۆ ھەڵاتن یان ترس لە ئازار و ئەزیەتی ڕەگەزی، ئایینی، ھۆزی و نەتەوەیی یان لەبەر بەشداریکردن لە دەستەیەکی کۆمەڵایەتیی تایبەت یان ھەبوونی بیروڕای ڕامیارانە،
ناتوانن پەناگایەکی ھێمنیان لە وڵاتی خۆیان ھەبێت [١][٢] یان کەسێ کە وڵاتنامە و ھاووڵاتێتیی تایبەتی نییە و لە دەرەوەی وڵاتێک کە پێشتر لێی ژیاوە، دەژیت [١][٢] و بەھۆی ترس لە گیانی، بەباشتری دەزانی نەگەڕێتەوە بۆ وڵاتێ کە پێشتر لێی ژیاوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەنابەر تێدایە. |