باڵووڵ
ڕواڵەت
باڵووڵ، باڵووڵی مایی یان باڵووڵی مادی زانا، خواناس و شاعیری یارسانە کە لە سەدەی سێھەمی کۆچیدا ژیاوە و بڕێک ھۆنراوەی کوردیی لێ بە جێ ماوە. ھۆنراوەکانی باڵووڵ کۆنترین دەقی وێژەی کوردی بە ئەژمار دێت کە بە دەستی کوردانی ھاوچەرخ گەیشتووە و بەم ھۆکارە لە باڵووڵ وەکوو یەکەمین شاعیری کورد ناو دەبرێت. وا دیارە باڵووڵ و یارەکانی ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستبوون و پەرەسەندنی ئایینی یارساندا بووە.
باڵووڵ لەم شێعرەدا ئاماژە بە یارە نزیکەکانی دەکا و ناوی بابە نجووم، بابە لوڕە و بابە ڕەجەب دێنێ:
ئەز بەھڵووڵەنان جە ڕووی زەمینێ
چار فریشتانم چاکر کەرینێ
نجووم، ساڵح، ڕەجەبم بێنێ
چانی لوڕە بیم جە ما و ھەفتێنێ
سەرچاوەکان
- صدیق صفی زادە (بورەکەیی)، اھل حق پیران و مشاھیر، تھران، ١٣٨٦ش.
- سدیق بۆرەکەیی-سەفی زداە، مێژووی وێژەی کوردی، دەزگای ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٨.
- صدیق صفی زادە (بورەکەیی)، دورە بھلول، تھران، ١٣٦٣ش.
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |