سەید قادر ھیدایەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ڕواڵەت
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Keenîî (لێدوان | بەشدارییەکان) |
سڕینەوەی ناوچەگەرایی تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ٣٧: | ھێڵی ٣٧: | ||
}} |
}} |
||
'''سەید قادر ھیدایەتی''' (لەدایکبووی |
'''سەید قادر ھیدایەتی''' (لەدایکبووی ١٩٧٦، [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]) ڕۆماننووسێکی ناسراوی [[کورد]]ە. |
||
== ژیان == |
== ژیان == |
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:١٤، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
سەید قادر ھیدایەتی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٦ بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پیشە | نووسەر، ڕۆماننووس |
زمان | کوردی |
نەتەوە | کورد |
کارە دیارەکان | گابۆڕ گۆڕەشار بەردینە |
سەید قادر ھیدایەتی (لەدایکبووی ١٩٧٦، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) ڕۆماننووسێکی ناسراوی کوردە.
ژیان
ساڵی ١٣٥٥ی کۆچی ھەتاوی (١٩٧٦ زایینی) لە بۆکان لەدایک بووە. ھەر لەوێ خوێندوویەتی و دواتر بووەتە مامۆستای قوتابخانە. ئێستاش ھەر لەوێ دەژی. ناوێکی دیارە لە نێو نووسەرانی جیدیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. قەڵەمی سەید قادر ڕەنگی تازەگەری لێ دەدەڵێ و کوردیزانێکی لەزەبر و شارەزاشە.
بەرھەمەکان
بەرھەمە چاپکراوەکان[١]
- دەنگی نوختە[٢] (نۆڤلێت) چاپی ھەوەڵ ٢٠٠٣، دوو جار چاپ بووەتەوە
- تۆقی عەزازیل[٣] (ڕۆمان) چاپی ھەوەڵ ٢٠١٢، دوو جار چاپ بووەتەوە
- گابۆڕ
- بەردێک لە بەردێک (کۆمەڵەوتار)، ٢٠١٩
- نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم (ڕەخنە و لێکۆڵینەوە)، ٢٠١٩
- گۆڕەشار
- حەقیقەت و پیاوی زانا (وەرگێڕان لە فارسییەوە)، ٢٠٢١
- بەردینە
بەرھەمە پەیوەندیدارەکان
- سێبەری زیندووی نووسین
- گێڕانەوەناسی ھاشم ئەحمەدزادە (دوو وتاری ڕۆمان و زمان و ڕۆمان و ڕوانگە؛ وتاری ڕۆمان و زمان لەسەر تۆقی عەزازیل، وتاری ڕۆمان و ڕوانگە لەسەر گابۆڕ) بڵاوکراوەی ناوەندی غەزلنووس.
- بووتیقای گێڕانەوە، گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی کاوان محەمەدپوور وەرزی پێنجەمی ئەم کتێبە بەناوی (نواندنەوەی گوتارەکان) تەرخان کراوە بە شێوەگێڕانەوەی ڕۆمانی تۆقی عەزازیل .
- وێنە و دەق، شەھلا دەباغی (دوو وتاری خوێندنەوەیەکی گابۆڕ و ھەڵوەشاندنەوەی گابۆڕ) سوێد، ٢٠٢١
- گۆڤاری وانەر، ژمارە ٥ (مەلەفێک دەربارەی سەید قادر ھیدایەتی و حەوت وتار لەسەر بەرھەمەکانی سەید قادر ھیدایەتی).
سەرچاوەکان
- ^ «ڕۆمانی گۆڕەشاری سەید قادر ھیدایەتی چاپ دەکرێت». بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ :: Gelawej (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ھیدایەتی، سەید قادر، دەنگی نوختە، پیام امروز، تاران ١٣٨٢
- ^ ھیدایەتی، سەید قادر، تۆقی عەزازیل، کۆڵەپشتی، تاران ١٣٩١
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |