[go: nahoru, domu]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەوەل (ناوی خوا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەلئەوەلەوە ڕەوانە کراوە)

ئەلئەوەل یەکێکە لە ناوەکانی خودا لەئیسلامدا، واتا یەکەمین، پێش ھەمووشت ھەبووە.[١]

لەقورئاندا

[دەستکاری]

﴿هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ۝٣ [حەدید:٣] (کوردی: [ھُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ] و ھەر خوای گەورەیە سەرەتاو یەکەم بووە پێش ھەموو کەس و شتێک، و کۆتاییشە دوای ھەموو کەس و شتێک بەتەنھا دەمێنێتەوە دوای ئەوەی ھەموو دروستکراوان لەناودەچێت و نامێنێ [وَالظَّاھِرُ] و خوای گەورە بەرزو باڵادەستە بەسەر ھەموو شتێکدا [وَالْبَاطِنُ] و زانایە بەو شتانەی کە نھێنییە، یاخود بەو شتانەی کە لە دونیادا نادیارەو لە پێش چاو نابینرێت، پێغەمبەری خوا - صلی اللە علییە وسلم - دەفەرمێت: (اللّھُمَّ أنتَ الأولُ فَلیسَ قَبلکَ شَیء، وأنتَ الآخِرُ فَلیسَ بعدکَ شَیء، وأنتَ الظاھِرُ فَلیسَ فَوقَکَ شَیء، وأنتَ الباطِنُ فَلیسَ دونَکَ شَیء) مسلم. واتە: خوایە ھەر تۆ سەرەتاو یەکەم بویتەو پێش تۆ ھیچ کەس و شتێک نەبووە، و ھەر تۆ کۆتایی و دواھەمینیت و بە تەنھا دەمێنیتەوە دوای لەناوچوونی ھەموو دروستکراوەکان، و ھەر تۆ باڵادەستیت بەسەر ھەموو دروستکراوەکاندا، و ھەر تۆ زانایت بە نھێنییەکان و ھیچ شتێک نییە کە نھێنی بێت و تۆ نەیبیستیت یان نەیبینیت یان زانیاریت پێی نەبێت و ئاگاداری نەبیت [وَھُوَ بِکُلِّ شَیْءٍ عَلِیمٌ (٣)] و خوای گەورە زۆر زانایە بەھەموو شتێک و ھیچ شتێک لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە.)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "أسماء اللە الحسنی کما وردت فی القرآن الکریم والسنة". www.islamweb.net (بە عەرەبی). Retrieved 2024-07-08.