وتووێژ:ھەسارە
ڕواڵەت
ناوی وتار
بەڕێزان پێم باشە ئەم ناوە بگۆڕدرێ بۆ هەسارە کە لە ناو زۆربەی کتێبە زانستییەکاندا بەکاردێت و لە باشووری کوردستانیش ئەم ناوە باوە. -- Diyar Muhammed لێدوان ١٣:٤٤، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- منیش گەڕەستێرەم زۆر به کەمی بیستووە بەڕای منیش هەر بەساره باشترە، رەوانەی بکەن بۆ هەسارە. --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ١٥:٢٣، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- منیش لەگەڵ هەسارەم >>Kushared (لێدوان) ١٥:٤١، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- زۆر باشە، ئەوا دەیگوازینەوە بۆ هەسارە، سوپاس. -- Diyar Muhammed لێدوان ١٨:٢٩، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- تەواو دژ بەم گواستنەوەم. ھەسارە ڕێک ھەمان ئەستێرەیە. لە ھەندێ زاراوەی کوردیدا بە ئەستێرە ئەڵێن ھەسارە. ئەستێرە -> ھەستێرە -> ھەستارە -> ھەسارە.
- ئەم ناوە وەکوو زۆر ناوی تر لە باشووردا بەھەڵە دانراوە، ئەو کەسەش کە یەکەمجار دایناوە کوردی نەزانێکی تەواو بووە. ئەوەش کە لە دەمودەزگای پەرەوەردەی باشووردا ئەم وشە جێی خۆی کردۆتەوە و باو بووە زۆر جێی داخ و ئەسەفە. بە ھەر حاڵ ھەر ئەم ھەڵەیە ئەبێ ڕاست بکرێتەوە، تا سەر ناکرێ وا بەلاری بڕۆین.
- ئەگەر دژایەتی نەکەن ئەیگوازمەوە، ئەگەریش دژایەتی ئەکەن بە بەڵگەوە قسە بکەن. سپاس. --Aza (لێدوان) ٢٠:٢٨، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
- وشەی ھەسارە ھەڵەیە واباشترە بگوازرێتەوە بۆ گەڕەستێرە یان گەڕەستێر لە زاراوەکانی تریش ھەر گەڕەستێرە، ڕاستە ھەسارە باوترە بەڵام بەتەواوەتی ووشەکە ھەڵەیە و دانانی و زانیاریی ھەڵە لە ویکیپیدیا جێی نابێتەوە Akam Nawzad (لێدوان) ١٦:١٨، ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- منیش دژی ھەسارەم، ھەسارە ھەر ئەستێرەیە. گەڕەستێرە یان ئەستێرەی گەڕۆک ڕاستە و وەرگێڕانی asteres planētēsی یۆنانییە. planetی ئینگلیزیش ھەر لەمەوە ھاتووە. Gêjełûk ١٠:١١، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
سڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی هەسارەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20200102115509/https://www.iau.org/ بۆ https://www.iau.org/ زیاد کرا
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20200104163735/https://exoplanets.nasa.gov/ بۆ https://exoplanets.nasa.gov/ زیاد کرا
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ١٨:٠٨، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)